Mümin Altaş
26 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2026
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری توركیا، بورهانەددین دوران ڕایگهیاند: "لەو خاڵەی ئەمڕۆ پێی گەیشتووین هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە لە ڕووی بەهێزکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە سەرانسەری وڵاتدا و کۆکردنەوەی توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگا لە زەمینەیەکی سیاسیی هاوبەشدا پێشهاتێکی گرنگە".
لە پەیامێكدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی NSosyal بڵاوی کردەوە، دوران ئاماژەی بەوە کرد تورکیا لە یەکەم ڕۆژی قەیرانی سووریاوە لە بەرامبەر هەوڵەکانی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان و دەستوەردانە دەرەکییەکان بۆ پارچەکردنی وڵاتەکە هەڵوێستێکی بنهڕهتی و پێداگرانەی نواندووە.
دوران جەختی لهسهر ئهوه کردەوە لە چەقی ئەو تێڕوانینەی بە سهركردایهتی سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان خراوەتەڕوو، ئەو تێگەیشتنە بوونی هەیە کە تەنیا دەبێت ئیرادەی گەلی سووریا داهاتووی وڵاتەکە دیاری بكرێت و ، ڕایگهیاند: "لەو خاڵەی ئەمڕۆ پێی گەیشتووین هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە لە ڕووی بەهێزکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە سەرانسەری وڵاتدا و کۆکردنەوەی توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگا لە زەمینەیەکی سیاسیی هاوبەشدا پێشهاتێکی گرنگە".
گوتیشی: "دژبە حسابات و سیناریۆ چەپەڵەکان، تورکیا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی کردنی سهرلهنوێ ههستانهوهی سووریا و ژیانی گەلی سووریا بە هەموو پێکهاتەکانییەوە لە ئاشتیی و خۆشگوزەرانیدا".