Sinan Doğan, Zahir Sofuoğlu
26 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2026
ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە بوومەلەرزەکەی کۆڵۆمبیا گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەوە بۆ ٣٣١ کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتە چوار ھەزار و ٤٣٩ کەس.
یەکەی نیشتمانیی بۆ بەڕێوەبردنی مەترسی کارەساتەکانی کۆڵۆمبیا لە ڕاگەیاندراوێکدا دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی قوربانیانی ئەو بوومەلەرزەیەی بڵاوکردەوە کە ١٠ی ئەم مانگە بە گوڕی ٧،٤ پلە بەپێوەری ڕێکختەر لەو وڵاتە ڕوویدا.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە بوومەلەرزەکەی کۆڵومبیا گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ ٣٣١ کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە چوار ھەزار و ٤٣٩ کەس.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە ھەر بەھۆی بوومەلەرزەکەوە ٢٤٠ کەس بێسەروشوێن بوون، ھەروەھا ٣٦٤ کەس لەژێر داروپەردووی باڵەخانە ڕووخاوەکاندا، ڕزگارکراون.