Ahmet Dursun
26 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2026
سەرکۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان ئاماژەی بهوه كرد وڵاتەکەی لە چارەسەرکردنی کێشەکاندا دانوستان دەکاتە بنەما و، لە بەرامبەر گوشارە ئابوورییەکانیشدا هەڵوێستێکی پێداگرانە دەنوێنن.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەڕمی ئێران (IRNA)، پزیشکیان لە بانکی ناوەندی لەگەڵ ئابووریناسان کۆبووەتهوە و، ههڵسهنگاندنی بۆ ئەگەری چارەسەری دیپلۆماسیی کێشەکانی لەگەڵ ئەمریکا و گوشارە ئابوورییەکانی ئەو وڵاتەی كردووه.
پزیشکیان جەختی لهسهر ئهوه کردەوە کە لە بەرامبەر گوشارە ئابوورییەکاندا پاشەکشە ناکەن و، ئەو ڕێکارانەی لەلایەن دامەزراوە ئابوورییەکانی حکوومەتەوە پێشبینیکراون، جێبەجێ دەکرێن.
گوتیشی: "بنەمای سەرەکیمان ئەوەیە به دانوستان لە کێشەکان تێبگەین و چارەسەریان بکەین، له ههمان کاتدا ئهوهی تا ئێستا کردوومانە لەمەودوا بەردەوام دەبین لهسهر ئهنجامدانی و، پێداگرانه ڕووبهڕووی گوشارە ئابوورییەکان دهبینهوه".
سەرکۆماری ئێران ئهوهشی خستهڕوو ئەمریکا لە جەنگدا هیچ دەستکەوتێکی نەبووه و، ئێران مل بۆ گوشاری ئابووریی نهوی ناكات.