Emirhan Demir, Ayşe İrem Çakır, Aynur Şeyma Asan
26 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2026
ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی لافاوەکەی سەر سنووری نیپاڵ لەگەڵ چین گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە ٩٥ کەس و ژمارەیەکی زۆریش تا ئێستا بێ سەروشوێنن.
بە گوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی کاتماندۆ پۆست، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لافاو ناوچە کوێستانییەکانی ڕاسوا لە نزیک سنووری نیپال لەگەڵ چین'ی گرتووەتەوە.
بەرپرسانی ناوچەکە ڕایانگەیاندووە کە لافاو زیانی بە شارەکە و باڵەخانەکان گەیاندووە و تیمەکانی فریاکەوتنیش سەرقاڵی یارمەتیدانی خەڵکی لێقەوماون.
بە پێی هەواڵێکی تەلەڤیزیۆنی جیهانی چین (CGTN)، ژمارەی گیانلەدەستدان بە هۆی ڕووداوەکە گەیشتە ٩٥ کەس.
هاوکات بەرپرسانی ناوچەکەش ڕایانگەیاندووە کە ٣٨٤ کەسیش شوێنبزرن کە ٩٣یان نیپاڵین و ئەوانی دیکە گەشتیارن و خەڵکی وڵاتانی هیند، ئەمریکا، بەریتانیا و مالێزیان.